تۆنی بابا
- جۆری شوێن
- دۆڵ
- باشترین وەرز
- بەهار – هاوین
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
تونی بابا یەکێکە لە شوێنە سروشتییە سەرنجڕاکێشەکانی پارێزگای سلێمانی، کە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە باشووری دەربەندیخان و لە نێوان دەربەندیخان و کەلار هەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە بە دۆڵە تەسک و قووڵەکان، دیوارە بەردینە بەرزەکان و ڕێڕەوە سروشتییەکانی ناسراوە، کە بە درێژایی ساڵان بە کاریگەریی ئاو و هەڵڕووشان پێک هاتوون. سروشتی جیاواز و دیمەنە بەردینەکانی، تونی بابایان کردووە بە شوێنێکی گونجاو بۆ شاخەوانی، گەڕان بەناو سروشت و وێنەگرتن. بەهۆی زۆریی دۆڵ و ڕێڕەوەکان، سەردانکردنی ناوچەکە پێویستی بە وریایی و ناسینی ڕێگاکان هەیە.
باشە بیزانیت
ڕێڕەوەکانی تۆنی بابا درێژن و لە چەند شوێنێکدا بە ئاراستەی جیاواز دابەش دەبن، بۆیە بە تەنیا سەردانی ناوچەکە مەکەن، چونکە ئەگەری ونبوون هەیە. باشترە لەگەڵ ڕێبەرێکی ناوخۆیی یان کەسێک بچن کە ڕێگاکانی باش بناسێت. پێڵاوی بەهێز و گونجاو لەبەر بکەن و ئاوی خواردنەوە، خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانتان لەگەڵ بێت. لە کاتی باران و کەشوهەوای نالەباردا مەچنە ناو دۆڵەکان، چونکە مەترسی لافاو، خلیسکان و کەوتنەوەی بەرد هەیە. پاشماوە بەجێ مەهێڵن و پارێزگاری لە پاکی و سروشتی ناوچەکە بکەن.





