1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. سلێمانی
شوێنی نایابشاخ

شاخی کوڕە کاژاو

شارباژێر، سلێمانی
جۆری شوێن
شاخ
باشترین وەرز
تەواوی ساڵ
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

شاخی کوڕە کاژاو کەوتووەتە سەر سنووری نێوان قەزای شارباژێڕ و قەزای سەید سادق، بەدرێژایی 7 کیلۆمەتر کەوتووەتە سەر سێگۆشەی نێوان ناحیەی سیتەک و زەلان و بەرزنجە، واتە دەڕوانێت بەسەر بەشێک لە گوندەکانی هەر سێ ناحیەکەدا کە بریتین لە گوندەکانی باراو، چنگیان، کانی دڕکە، شونکێ، وەندرێنە، بەرزنجە، باساک، چنارە، حاجی مامەند، بەرقەڵا، دۆستەدارە. شاخی کوڕە کاژاو 2225 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. لە دامێنی شاخی کوڕە کاژاو چەندین گرد و بان هەن کە بەرزییان لەنێوان 1001 تاوەکو 1200 مەتردایە. بەپێی داتای ناحیەی چوارتا، تێکڕاى پلەى گەرمى ساڵانە (16.4 پلەی سیلیزییە، تێکڕاى بەرزترین پلەى گەرمى ساڵانە دەگاتە 21.4 پلەی سیلیزی و تێکڕاى نزمترین پلەى گەرمى دەگاتە11.4 پلەی سیلیزی.

باشە بیزانیت

پێڵاوی گونجاو لەبەر بکەن، چرای دەستی لەگەڵ خۆتان بهێنن، بە تەنیا نەچنە ناو ئەشکەوتەکە و پاکوخاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.شاخی کوڕە کاژاو