سوولی دەوژان
- جۆری شوێن
- تاڤگە
- باشترین وەرز
- بەهار – هاوین
- ئاستی سەلامەتی
- تا ڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام دەبێت وریا بیت.
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
تاڤگەی سوولی دەوژان یەکێکە لە شوێنە سروشتییە جوانەکانی سنووری پشدەر، کە سەر بە شارەدێی ئیسێوەیە و لە گوندی دەوژان، نزیک سنووری باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. تاڤگەکە لەنێوان دوو چیای بەرزدایە و نزیکەی ٥٠ مەتر بەرزی هەیە. ئاوی تاڤگەکە بەناو ئەشکەوتێکی سروشتیدا تێدەپەڕێت کە نزیکەی ٢٠–٣٠ مەتر درێژی هەیە. دەوروبەری بە چیا و دیمەنی سروشتی جوان دەورەدراوە. چەندین چیرۆکی کۆن دەربارەی ئەشکەوتەکە لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا هەیە، کە گوایە لە ڕابردوودا شوێنی مرۆڤ بووە. هەندێک نیشانەش لەسەر ڕووکاری ئەشکەوتەکە هەن، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوەی زانستی و شوێنەوارناسی بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەمەن و سەرچاوەیان ئەنجام نەدراوە.
باشە بیزانیت
ڕێگای گەیشتن بە تاڤگەکە لە هەندێک شوێن ناڕێک و سەختە. پێڵاوی گونجاو لەبەر بکەن، ئاوی خواردنەوە لەگەڵ خۆتان ببەن و لە نزیک تاڤگە و ناو ئەشکەوتدا وریابن، چونکە بەردەکان دەتوانن تەڕ و خلیسک بن. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.
ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە






