1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. سلێمانی
شوێنی نایابتاڤگە

تەنگی تابین

دوكان، سلێمانی
جۆری شوێن
تاڤگە
باشترین وەرز
بەهار
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

تەنگی تابین یەکێکە لە شوێنە سروشتی و شاخاوییە جوانەکانی ناحیەی سوورداش، سەر بە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی. ئەم تەنگە لە نێوان گوندی کەندەشین و کانی شۆک هەڵکەوتووە و نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای شاری سلێمانی دوورە. تەنگی تابین بە تاڤگە و جۆگە وەرزییەکان، ئاوی ساردی کانی، بەرد و کێوی شاخاویی و سەوزاییی دەوروبەری ناسراوە. تەنگی تابین بە تایبەتی لە وەرزی بەهاردا جوان و سەرنجڕاکێشە، کاتێک باران و توانەوەی بەفری چیاکان ئاوی تاڤگە و جۆگەکان زیاتر دەکات و دەوروبەرەکە بە سەوزایی دادەپۆشرێت. دیمەنە سروشتییەکانی ناوچەکە، شوێنێکی گونجاوی دەکەن بۆ سەیران، شاخەوانی، پیاسەکردن بە ناو سروشتدا و وێنەگرتن.

باشە بیزانیت

پێڵاوی گونجاو بۆ پیاسە و شاخەوانی لەبەر بکەن. ئاوی خواردنەوە لەگەڵ خۆتان ببەن و لە کاتی باراندا ئاگاداری بەرد و ڕێگای تەڕ و خلیسک بن. تکایە پاشماوە بەجێ مەهێڵن و سروشتی ناوچەکە بپارێزن.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.تەنگی تابین