خانووی گەشتیاری سیڤان
خانووی گەشتیاری سیڤان شوێنێکی ئارام و خۆشە لەناو سروشت و ناوچەیەکی سەوزدا، کەوتووەتە سەر ڕێگای پڕژێ و گوندی ئینی. شوێنەکە ئاوی کانی، کارەبای ٢٤ کاتژمێر، مەلەوانگە، گەراجی تایبەت و پێداویستییە تەواوەکانی مانەوەی تێدایە و پێداویستی نووستن بۆ تا ١٦ کەس دابین دەکات.
- توانا
- 20 کەس
- چوونەژوورەوە
- 16:00
- چوونەدەرەوە
- 15:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
خانووی گەشتیاری سیڤان شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوودان و بەسەربردنی کات لەناو سروشتێکی جوان و کەشوهەوایەکی فێنکدا. خانووەکە کەوتووەتە سەر ڕێگای پڕژێ و گوندی ئینی و دەوروبەری بە سەوزایی داپۆشراوە. ئاوی کانی و کارەبای ٢٤ کاتژمێر بەردەستە. خانووەکە پێکهاتووە لە یەک ژووری نووستن بە سیستەم، هۆڵێک بە قەنەفە و مەتبەخێکی تەواو ئامادەکراو بە پێداویستییە سەرەکییەکان. هەروەها پێداویستی نووستن بۆ تا ١٦ کەس دابین کراوە. لە شوێنەکەدا مەلەوانگە، حەمام، توالێت، مێز و کورسی، جۆلانەیی و گەراجی تایبەت هەیە، لەگەڵ پێداویستییە تەواوەکانی ناوماڵ بۆ مانەوەیەکی ئاسوودە و خۆش.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- وایفای
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل





