1. گەڕان
  2. باغەکان
  3. هەولێر
باغ

گەشتیاری نوها

چۆمان، هەولێر10.0/101 هەڵسەنگاندن

گەشتیاری نوها لە گوندی دێلزە، لە ناو سروشتێکی سەوز و ئاو و هەوای فێنکدا هەڵکەوتووە. خانووە فۆلکلۆرییەکە ژووری نووستن، هۆڵ، مەتبەخ، حەمام و توالیتی هەیە، لەگەڵ مەلەوانگە، گەراجی تایبەت و پێداویستییە تەواوەکانی ناوماڵ.

توانا
15 کەس
چوونەژوورەوە
16:00
چوونەدەرەوە
15:00
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

گەشتیاری نوها لە گوندی دێلزە هەڵکەوتووە و شوێنێکی ئارام و گونجاوە بۆ پشوودان لە ناو سروشتی سەوز و ئاو و هەوای فێنک. شوێنەکە ئاوی کانی، کارەبای 24 کاتژمێر، مەلەوانگە، گەراجی تایبەت، جۆلانەیی، مێز و کورسی هەیە. خانووەکە بە دیزاینێکی فۆلکلۆری جوان دروستکراوە و پێکهاتووە لە یەک ژووری نووستن بە پێداویستییەکانی نووستن، هۆڵ بە قەنەفە، مەتبەخ، حەمام و توالیت. هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوماڵ بەردەستن، بۆیە هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ خێزان و ئەوانەی حەز لە ئارامی و سروشت دەکەن.

چی لێیە

  • منقەڵی برژاندن
  • مەلەوانگە
  • وایفای
  • باخچە
  • شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
  • یاریگای منداڵان

لە کوێیە

هەموو باغەکان ببینە
نرخ لە150,000 دینار / ڕۆژ