1. گەڕان
  2. باغەکان
  3. هەولێر
باغ

ڤیلا و گەشتیاری گەلاڵە

چۆمان، هەولێر

سێ ڤیلای لەسەر ڕووبار نزیک ناوچە شاخاوییەکان، ٥ دەقە لە بازاڕی چۆمان، هەر ڤیلایەک ژووری نووستن و هۆڵ و مەتبەخ و حەمام و توالیت و مەلەوانگەی تایبەتی هەیە، لەگەڵ کارەبای ٢٤ سەعات و سەوزایی و ئاوی خواردنەوەی پاک و مینی مارکێتی نزیک.

توانا
15 کەس
چوونەژوورەوە
16:00
چوونەدەرەوە
15:00
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

ڤیلا و گەشتیاری گەلاڵە لەناو دڵی سرووشتدا هەڵکەوتووە، ڕووبارێک ڕاستەوخۆ لەپێشیدا تێدەپەڕێت، ئەمەیش سیمایەکی ئارام و فێنکی پێدەبەخشێت. گەشتیاری نزیک ناوچە شاخاوییەکانە، تەنها ٥ دەقە لە بازاڕی چۆمان دووره . گەشتیاریەکە پێکهاتووە لە سێ ڤیلا، هەر ڤیلایەک یەک ژووری نووستن و هۆڵ و مەتبەخ و حەمام و توالیتی هەیە، لەگەڵ مەلەوانگەیەکی تایبەت بۆ هەر ڤیلایەک. کارەبای ٢٤ سەعاتی هەیە، ئاوی خواردنەوەی پاک و تەندروستیشی هەیە. سەوزایی دەوروبەری هەموو ڤیلاکانی داپۆشیوە، مینی مارکێتیشی لە نزیکەوە هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستیی سەردانکاران.

چی لێیە

  • منقەڵی برژاندن
  • مەلەوانگە
  • وایفای
  • باخچە
  • شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل

لە کوێیە

هەموو باغەکان ببینە
نرخ لە130,000 دینار / ڕۆژ