1. گەڕان
  2. باغەکان
  3. هەولێر
باغ

زەرى ڤيلا

شەقڵاوە، هەولێر

مەزرەعەیەکی جوان و مۆدێرن لە ناو سروشتێکی ئارامدا، خاوەن مەلەوانگەی تایبەت، باخچەیەکی فراوان، هۆڵی گەورە، دوو ژووری نووستن و شوێنی تایبەت بۆ برژاندن. بە توانای پێشوازی لە ١٠ کەس و زیاتر، شوێنێکی نایابە بۆ پشوو و کات بەسەربردن لەگەڵ خێزان .

توانا
10 کەس
چوونەژوورەوە
13:00
چوونەدەرەوە
12:00
میوان
تەنها خێزان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

ئەزموونێکی تایبەت و پڕ لە ئارامی لەم مەزرەعە جوان و مۆدێرنەدا چێژ وەربگرە، کە لە ناو دیمەنێکی سروشتی سەرنجڕاکێشدلە ا هەڵکەوتووە. مەزرەعەکە پێکهاتووە لە هۆڵێکی گەورە و ڕازاوە، چێشتخانەیەکی سەرەکی و چێشتخانەیەکی عەمەلی، دوو ژووری نووستنی ئاسوودە و شوێنی مانەوە بۆ ١٠ کەس و زیاتر. لە بەشی دەرەوەدا، باخچەیەکی گەورە و سەوز، مەلەوانگەیەکی تایبەت و تەواو ئامادەکراو، کەپرێکی جوان و شوێنی تایبەت بۆ برژاندن هەیە. هەروەها شوێنی یاری منداڵان و گۆڕەپانێکی فراوان بۆ یاری تۆپی پێ و تۆپی بالە فەراهەم کراوە. مەزرەعەکە لەسەر ڕێگای شاری فانتاسی هەڵکەوتووە و تەنها ١٠٠ مەتر لە ڕێگای قیر دوورە، بە ڕێگایەکی ئاسان و بێ کێشە. هەروەها گەراجی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ ئۆتۆمبێلەکان بەردەستە. شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوو، کۆبوونەوەی خێزانی و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە ناو سروشتدا.

چی لێیە

  • منقەڵی برژاندن
  • مەلەوانگە
  • وایفای
  • باخچە
  • شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل

لە کوێیە

هەموو باغەکان ببینە
نرخ لە100,000 دینار / ڕۆژ