1. گەڕان
  2. باغەکان
  3. هەڵەبجە
باغ

کوخی گەشتیاری ئەحمەد ئاوا

خورماڵ، هەڵەبجە

کوخی گەشتیاری ئەحمەد ئاوا پێکهاتووە لە ٤ کوخی مۆدێرن و سەردەمیانە لە ناو سروشتی جوان و باخە سەوزەکانی ئەحمەد ئاوا. کوخەکان بە هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان دابین کراون بۆ پشوو و حەوانەوەیەکی ئارام و ئاسوودە.

توانا
20 کەس
چوونەژوورەوە
14:00
چوونەدەرەوە
12:00
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

کوخی گەشتیاری ئەحمەد ئاوا پێکهاتووە لە ٤ کوخی خاوێن، مۆدێرن و سەردەمیانە، کە لە ناو گووندە گەشتیارییە جوانەکەی ئەحمەد ئاوا و لە نێوان باخە سەوز و دیمەنە سروشتییە ناوازەکاندا هەڵکەوتوون. هەر کوخێک بە پێداویستییە سەرەکییەکانی حەوانەوە دابین کراوە، لەوانە تەباخ، سەلاجە، مەقەڵی، مەنجەڵ، قاپ و کەلوپەلی چێشتلێنان، سیستەم و شوێنی خەو. هەروەها ئاوی سارد و گەرم و کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەردەستە. شوێنەکە مەزبەحی داپۆشراو و گەراجێکی گەورەی هەیە، کە وای دەکات گونجاو بێت بۆ خێزان و گرووپی گەشتیاران. شوێنی کوخەکانیش تایبەتمەندە، چونکە نزیکن لە شوێنە گەشتیارییە ناسراوەکانی ئەحمەد ئاوا، بیارە و تەوێڵە و هەروەها نزیکن لە بازاڕی خورماڵ.

چی لێیە

  • منقەڵی برژاندن
  • مەلەوانگە
  • باخچە
  • شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
  • یاریگای منداڵان

ڕێگاکانی تۆمارکردن

Normal Lodge

یەک ڕۆژی تەواو · تا 10 میوان

80,000 دینار/ ڕۆژ

Big Lodge

یەک ڕۆژی تەواو · تا 15 میوان

100,000 دینار/ ڕۆژ

Extra Big Lodge

یەک ڕۆژی تەواو · تا 20 میوان

130,000 دینار/ ڕۆژ

The VIP Lodge

یەک ڕۆژی تەواو · تا 25 میوان

150,000 دینار/ ڕۆژ

لە کوێیە

هەموو باغەکان ببینە
نرخ لە80,000 دینار / ڕۆژ