خانووی گەشتیاری باوان
خورماڵ، هەڵەبجە
٣ خانووی گەشتیاری مۆدێرن و کلاسیک لە دڵی ناوچەی گەشتیاری ئەحمەد ئاوا-زەڵم، بە دیمەنی باخ و سەرچاوەی ئاو و نزیک تاڤگەی زەڵم. گونجاوە بۆ حەوانەوەی خێزانی و بووک و زاوا.
- توانا
- 15 کەس
- چوونەژوورەوە
- 14:00
- چوونەدەرەوە
- 13:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
خانووی گەشتیاری باوان پێکهاتووە لە ٣ خانووی گەشتیاری مۆدێرن و کلاسیک، بۆ حەوانەوەیەکی لەیادنەکراو، لە دڵی ناوچەی گەشتیاری ئەحمەد ئاوا-زەڵم. دیمەنێکی ناوازەی باخەکانی سەرچاوەی ئاوی ئەحمەد ئاوا و زەڵمی هەیە، و دیمەنی گوندی جوانی زەڵم دەبیندرێت، لە نزیک سەرچاوە و تاڤگەی زەڵم. هەموو پێداویستیەکانی حەوانەوەی خێزانی و بووک و زاواشی تێدایە.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
- یاریگای منداڵان








