خانووی گەشتیاری کەیسەر
چۆمان، هەولێر
خانووی گەشتیاری کەیسەر لە هاوینەهەواری کانی بەستی، لە شوێنێکی بەرز و سەوزایی و سروشتی جواندا هەڵکەوتووە. بە کەشوهەوای فێنک و پێداویستییە تەواوەکانی، شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوودان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
- توانا
- 15 کەس
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
خانووی گەشتیاری کەیسەر لە هاوینەهەواری کانی بەستی، لە ناوەڕاستی سروشتێکی جوان و سەوزاییدا هەڵکەوتووە. خانووەکە لە شوێنێکی بەرزدایە و بە کەشوهەوای فێنک و دیمەنی جوانی دەوروبەری، ژینگەیەکی ئارام بۆ پشوودان دابین دەکات. خانووەکە پێکهاتووە لە دوو ژووری نووستن بە سیستەمی ساردکەرەوە، هۆڵێکی دانیشتن بە قەنەفە، چێشتخانەیەکی تەواو پێداویستی، حەمام و ئاودەست. هەروەها سۆبەی دار، ساردکەرەوە، بالکۆن، گەراج، مێز و کورسی، پێداویستییەکانی نووستن و کەرەستەی تەواوی ناوماڵی تێدایە. کارەبا بەردەوامە بۆ ٢٤ کاتژمێر.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل





