گوندی سەکرانی گەشتیاری
چۆمان، هەولێر
گوندی سەکرانی گەشتیاری شوێنێکی ئارام و دڵڕفینە لە ناو سروشتی سەوز و کەشوهەوای فێنکدا. مەلەوانگە، کەپری سەر ڕووبار، یاری منداڵان و گەراجی تایبەتی هەیە.
- توانا
- 300 کەس
- چوونەژوورەوە
- 13:00
- چوونەدەرەوە
- 11:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
گوندی سەکرانی گەشتیاری لە گوندی سەکران و لە ناو سروشتێکی جوان و سەوزدا هەڵکەوتووە. شوێنەکە بە کەشوهەوای فێنک، ژینگەی ئارام و دیمەنی دڵڕفین ناسراوە و دەوروبەری بە سەوزایی داپۆشراوە. لە گەشتیارییەکەدا مەلەوانگە، کەپری دانراو لەسەر ڕووبار، شوێنی یاری منداڵان و گەراجی تایبەت بەردەستن. هەروەها توالێت، حەمام، کارەبای 24 کاتژمێر و ئینتەرنێت هەیە، کە وای کردووە شوێنێکی گونجاو بێت بۆ پشوودان و بەسەربردنی کات لە ناو سروشتدا.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- وایفای
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
- شوێنی منداڵان
- هۆڵی بۆنە








