خانووی فۆلکلۆری تەلانۆک
چۆمان، هەولێر
خانووێکی گەشتیاری فۆلکلۆرییە لەناو سروشتدا، بە ئاو و هەوایەکی فێنک و دەوروبەری سەوزایە. یەک ژووری نووستن، مەلەوانگە، و کەپری تایبەتی هەیە.
- توانا
- 15 کەس
- چوونەژوورەوە
- 16:00
- چوونەدەرەوە
- 15:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
خانووی فۆلکلۆری تەلانۆک لەناو سروشتدایە، بە ئاو و هەوایەکی فێنک، ئاوی خواردنەوەی خاوێن، کارەبای ٢٤ سەعاتی. دەوروبەری خانووەکە هەمووی سەوزایە، مێز و کورسی و باخچە تێدایە. دیزاینی خانووەکە هەمووی بە شێوازی فۆلکلۆرییە. پێکهاتووە لە یەک ژووری نووستن، هۆلێکی ناوەوە، مەتبەخێکی بە کامل پێداویستی، حەمام و توالێت، مەلەوانگە، کەپری تایبەت، و گەراجی تایبەت. پێداویستی نووستنی تێدایە.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل





