خانووی گەشتیاری چەمی خەلیفان
خانووی گەشتیاری چەمی خەلیفان شوێنێکی ئارام و جوانە لەناو سروشتی سەوزدا، بە کەشوهەوای فێنک، ئاوی کانی و ڕووبارێک لەبەردەم خانووەکە. مەلەوانگەی تایبەت، باخچە، گەراجی تایبەت و کەپری گەورە لەسەر ڕووبار هەیە.
- توانا
- 20 کەس
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
خانووی گەشتیاری چەمی خەلیفان لەناو سروشتێکی سەوز و دڵڕفێندا هەڵکەوتووە و بە کەشوهەوای فێنک و ئاوی کانی ناسراوە. ڕووبارێک لەبەردەم شوێنەکەدا تێدەپەڕێت و دەوروبەری خانووەکە پڕە لە سەوزایی. شوێنەکە مەلەوانگەی تایبەت، باخچە، گەراجی تایبەت، مێز و کورسی و کەپری هەیە، هەروەها کەپری گەورەیەکی لەسەر ڕووبار هەیە کە شوێنێکی خۆشە بۆ دانیشتن و پشوودان. خانووەکە پێکهاتووە لە یەک ژووری نووستن بە سیسەم، هۆڵێک بە قەنەفە و مەتبەخێکی تەواو کە هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی تێدایە. هەروەها حەمام، توالێت، مەلەوانگەی تایبەت و هەموو پێداویستییەکانی ناوماڵ و نووستن بەردەستن.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل





