1. گەڕان
  2. باغەکان
  3. هەولێر
باغ

خانووی گەشتیاری گوندی دێلزە

چۆمان، هەولێر

خانووی گەشتیاری گوندی دێلزە لە ناو سروشتی سەوز و کەشوهەوای فێنکدا هەڵکەوتووە. خانووەکە خاوەن مەلەوانگە، باخچەی گەورە، گەراجی تایبەت، جۆلانە، یاریگای بالەی لەگەڵ کارەبای 24 کاتژمێر و ئاوی کانی. ناو خانووەکە بە شێوازی فۆلکلۆری ڕازاوەتەوە و هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی مانەوەی تێدایە.

توانا
15 کەس
چوونەژوورەوە
16:00
چوونەدەرەوە
15:00
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

خانووی گەشتیاری گوندی دێلزە شوێنێکی ئارام و گونجاوە بۆ ئەوانەی حەز دەکەن لە ناو سروشت و کەشوهەوای فێنکدا پشوویەکی خۆش بەسەر بەرن. خانووەکە کەوتووەتە سەر ڕێگای گوندی دێلزە و دەوروبەری بە سەوزایی و دیمەنی سروشتی دەورەدراوە. ئاوی کانی و کارەبای 24 کاتژمێر بەردەستە. خانووەکە باخچەیەکی گەورە، مەلەوانگە، گەراجی تایبەت، جۆلانە، کورسی و مێزی نانخواردن و یاریگای بالەی هەیە. ناوەوەی خانووەکە بە شێوازێکی فۆلکلۆری جوان ڕازاوەتەوە و پێکهاتووە لە یەک ژووری نووستن، هۆڵێک بە قەنەفە، مەتبەخێکی تەواو بە هەموو پێداویستییەکان، حەمام، توالیت و بەلەکۆن. هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوماڵ بەردەستن، کە وای لێدەکات شوێنێکی گونجاو بێت بۆ خێزان و گروپەکان بۆ پشوودان و چێژوەرگرتن لە سروشتی گوندی دێلزە.

چی لێیە

  • منقەڵی برژاندن
  • مەلەوانگە
  • وایفای
  • باخچە
  • شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
  • شوێنی منداڵان
  • یاریگای منداڵان

لە کوێیە

هەموو باغەکان ببینە
نرخ لە150,000 دینار / ڕۆژ