خانووی جەنگەڵ
چۆمان، هەولێر
خانووێکی گەشتیاری فۆلکلۆرییە لەناو سروشتدا، لەبەردەم ڕووبار، بە ئاو و هەوایەکی فێنک و دەوروبەری سەوزایە. یەک ژووری نووستن و مەلەوانگەی هەیە.
- توانا
- 10 کەس
- چوونەژوورەوە
- 16:00
- چوونەدەرەوە
- 15:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
خانووی جەنگەڵ لەناو سروشتدایە، لەبەردەم ڕووبار، بە دیمەنێکی جوان، دەوروبەری هەمووی سەوزایە، ئاو و هەوایەکی فێنک، کارەبای ٢٤ سەعاتی، و مینی ماڕکێت لەسەر ڕیگا. تەواوی خانووەکە بە شێوازی فۆلکلۆرییە. پێکهاتووە لە یەک ژووری نووستن، هۆلێکی ناوەوە، مەتبەخ، حەمام، توالێتی غەربی و شەرقی، مەلەوانگە، و مێز و کورسی، و پێداویستی ناو ماڵی کامل هەیە بە شێوازی تەواوی کەلتووری. تێبینی: ئەم شوێنە گەشتیاریە بۆ سەڵت تەنها بۆ ٦ کەسە، و بۆ خێزان بۆ ١٠ کەسە.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- وایفای
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە






