نیڵی گەشتیاری
چۆمان، هەولێر
شوێنێکی سەربەخۆ و ئارام لە ناو سروشتی سەوز، نزیک چۆمان و بەرامبەر حەساری سەکران، بە کەشوهەوای فێنک و ئاوی کانی. مەلەوانگە، گەراجی تایبەت، کارەبای 24 کاتژمێر، حەمام و توالیتی تێدایە.
- توانا
- 10 کەس
- چوونەژوورەوە
- 15:00
- چوونەدەرەوە
- 14:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
نیڵی گەشتیاری شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوودان و بەسەربردنی کات لە ناو کەشوهەوای گەشتیاریدا. شوێنەکە پێکهاتووە لە دوو خانوو، کوخی گەشتیاری و ناوچەی تایبەت بۆ خێوەت هەڵدان. نیڵی گەشتیاری ڕێبەری گەشتیاری و ستافی تایبەتی خۆی هەیە، کە شارەزایی تەواویان لە شوێن و ناوچە گەشتیارییەکانی باڵەکایەتی هەیە و دەتوانن ڕێنمایی و یارمەتی میوانان بدەن. ئەم شوێنە گەشتیارییە توانای پێشوازی کردن لە نزیکەی 100 کەس هەیە، بۆیە بۆ گرووپ و کۆمەڵە گەورەکانیش گونجاوە.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل








