خانووی گەشتیاری هاوێژ
خانووی گەشتیاری هاوێژ لەسەر ڕێگای بێخاڵ و لە ناوچەیەکی خاوەن ئاووهەوای فێنک هەڵکەوتووە. پێکهاتووە لە 2 ژووری نووستن، هۆڵ، چێشتخانەی تەواو و دیوەخانێکی گەورە. کارەبای 24 کاتژمێر، حەمام و توالێت، سپلیت و فێنککەرەوە، دوو باخچە و گەراجی تایبەتی هەیە.
- توانا
- 20 کەس
- چوونەژوورەوە
- 16:00
- چوونەدەرەوە
- 15:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
خانووی گەشتیاری هاوێژ لەسەر ڕێگای بێخاڵ و لە ناوچەیەکی ئارام و خاوەن ئاووهەوای فێنک هەڵکەوتووە، کە شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوودان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش. خانووەکە کارەبای 24 کاتژمێر، حەمام و توالێت، سپلیت، فێنککەرەوە، مێز و کورسی و تەواوی پێداویستییەکانی ناوماڵی هەیە. هەروەها دوو باخچەی ناوەوە و دەرەوە و گەراجێکی تایبەتی بۆ ئۆتۆمبێل بەردەستە، مینی مارکێتیش لەسەر ڕێگا هەیە. خانووەکە پێکهاتووە لە دوو ژووری نووستن؛ ژوورێک یەک جێگای نووستنی دەبڵی تێدایە و ژووری دووەم دوو جێگای نووستنی تاکی تێدایە. هەروەها هۆڵێکی ئاسوودە، چێشتخانەیەکی تەواو بە هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان و دیوەخانێکی گەورە بە تاخمی قەنەفەوەی تێدایە.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- باخچە
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل





