1. گەڕان
  2. باغەکان
  3. هەولێر
باغ

موتێلی گەشتیاری پردی زەرد

چۆمان، هەولێر

موتێلی گەشتیاری پردی زەرد شوێنێکی ئارام و خۆشە لەناو سروشت و سەوزایی، بە ڕووبارێکی جوان لە پێش ڤیلاکان. هەر ڤیلایەک جێگای ٨ کەس دەبێتەوە و شوێنێکی گونجاوە بۆ حەوانەوە و بەسەربردنی کات لە کەشێکی فێنک و سروشتی.

توانا
8 کەس
چوونەژوورەوە
16:00
چوونەدەرەوە
15:00
میوان
تەنها خێزان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

موتێلی گەشتیاری پردی زەرد لەناو سروشتێکی سەوز و کەشێکی ئارامدایە و ڕووبارێکی جوان لە پێش ڤیلاکانەوە تێدەپەڕێت. ناوچەکە بە ئاو و هەوای فێنک، ئاوی خاوێنی خواردنەوە و کارەبای ٢٤ کاتژمێر ناسراوە، هەروەها گەراجی تایبەتی بۆ میوانان هەیە. موتێلەکە پێکهاتووە لە ٥ ڤیلا و هەر ڤیلایەک جێگای تا ٨ کەس دەبێتەوە. هەر ڤیلایەک دوو ژووری نووستن، هۆڵێک بە قەنەفە و سیستەمی ساردکەرەوە. هەروەها پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوماڵ بەردەستن. مەلەوانگە و مینی مارکێتیش بەردەستن، کە وای دەکەن میوانان زۆربەی پێداویستییەکانیان لە نزیک خۆیان دەست بکەوێت. تێبینی: بۆ پاراستنی ڤیلا و کەلوپەلەکانی ناوماڵ، پارەی پێش‌وەختە (تەئمینات) وەردەگیرێت و بەپێی مەرجەکانی موتێلەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

چی لێیە

  • منقەڵی برژاندن
  • مەلەوانگە
  • باخچە
  • شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل

ڕێگاکانی تۆمارکردن

The Camps

یەک ڕۆژی تەواو · تا 8 میوان

100,000 دینار/ ڕۆژ

لە کوێیە

هەموو باغەکان ببینە
نرخ لە80,000 دینار / ڕۆژ