خانووی گەشتیاری باڵەکایەتی
خانوویەکی ئارام لە شوێنێکی بڵند لەناو سروشتی سەوز، مەلەوانگەی تایبەت و جۆلانەیی، و ژوورێک بە دیزاینی فۆلکلۆری نەریتی.
- توانا
- 20 کەس
- چوونەژوورەوە
- 16:00
- چوونەدەرەوە
- 15:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
خانووی گەشتیاری باڵەکایەتی لەناو باوەشی سروشتدایە، ئاو و هەوای فێنکی هەیە ، لە شوێنێکی بڵند کە دیمەنێکی جوان دەبەخشێت. دەوروبەری خانووەکە هەمووی سەوزایە، کارەبای ٢٤ سەعاتی و خزمەتگوزاری تەندروستی تەواو (حەمام و توالیت) بەردەستە، هەروەها گەراجیشی هەیە. خانووەکە مەلەوانگەیەکی تایبەت و جۆلانەیی تێدایە، ئەمەش کەشوهەوایەکی نایابی کاتیك خۆش بۆ میوانان دابین دەکات لەناو سروشتدا. خانووەکە پێکهاتووە لە یەک ژووری نووستن کە سیسەمی تێدایە، لەگەڵ ناوهۆڵ، مەتبەخ، حەمام، و توالیت، یەکێک لە ژوورەکانیش بە دیزاینی فۆلکلۆری نەریتیی خۆی جیاوازە کە نەریتی خۆجێیی نیشان دەدەت، ئەم شوێنە هەڵبژاردنێکی نایابە بۆ خێزانانێک کە بەدوای ئارامی و دیمەنێکی سەرسوڕهێنەرن.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- وایفای
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل






