دۆڵی زۆرەگڤان
- جۆری شوێن
- دۆڵ
- باشترین وەرز
- بەهار – هاوین
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرتاو نەکراو
دەربارە
گەلی زۆرگڤان یەکێکە لە شوێنە سروشتییە جوانەکانی دەڤەری بارزان، کە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای شارەدێی بلێ هەڵکەوتووە. گەلییەکە بە دارستان، چەم، سەوزایی و چەند ئاوەشارێکی بچووک ناسراوە. ڕێڕەوی ناو گەلییەکە بە درێژایی چەمەکە بەردەوام دەبێت و دیمەنێکی جوان لە سروشتی دەوروبەر پیشان دەدات. زۆرگڤان لە بەهاردا بە سەوزایی و لە پاییزدا بە ڕەنگە جیاوازەکانی گەڵای دارەکان جوانییەکی تایبەتی هەیە، بۆیە شوێنێکی گونجاوە بۆ شاخەوانی، وێنەگرتن و بەسەربردنی کات لەناو سروشت.
باشە بیزانیت
بۆ گەیشتن بە گەلی زۆرگڤان، سەرەتا بە ئۆتۆمبێل تا نزیکی دەستپێکی ڕێڕەوەکە بچن؛ لەوێوە بە پێ بەردەوام بن. ڕێڕەوەکە بە درێژایی چەمەکە دەڕوات و لە هەندێک شوێندا دەبێت لە ئاوەکە بپەڕنەوە، بۆیە پێڵاوی بەهێز و گونجاو بۆ بەرد و زەوی تەڕ لەبەر بکەن. دوای باران و کاتێک ئاستی ئاوی چەمەکە بەرزە، سەردانکردن پێشنیار ناکرێت. . تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.





