1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابمێژوویی

قەڵای هەولێر

ناوەندی شار، هەولێر
جۆری شوێن
مێژوویی
باشترین وەرز
تەواوی ساڵ
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

قەڵای هەولێر یەکێک لە کۆنترین قەڵاکانی جیهان، بەردەوام ژیانی تێدا بووە، و لە ناوەڕاستی شاری هەولێردا لەسەر گردێک هەڵکەوتووە و بونیاد نراوە، بەرزاییەکەی نزیکەی ٣٢ مەتر لە ئاستی زەوی دەوروبەری بەرزترە. مێژووی قەڵا دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٦ هەزار ساڵ لەمەوپێش، و لە ماوەی ئەم سەردەمە درێژەدا شارستانی و شانشینی جۆراوجۆر تێیدا ژیاون یەکێک لەو کۆنترین شارستانیەتەکان سومەریەکانن. یونسکۆ لە ساڵی ٢٠١٤دا قەڵای هەولێری کردووەتە یەکێک لە شوێنە کەلتوورییە جیهانییەکان. قەڵاکە شێوەیەکی هێلکەیی هەیە و لە کۆندا دابەش بووە بەسەر سێ گەڕەکی سەرەکیدا کە ئەوانیش (تۆپخانە، سەرای، و تەکیە) بوون. هەروەها قەڵاکە خاوەنی دەروازەی سەرەکی و مێژوویی خۆی بووە، کە بە دەرگای ئەحمەدی ناسراوە و دەکەوێتە لای باشوور (بەرامبەر بازاڕی قەیسەری). ماڵ و کۆشک و مزگەوت و حەمامی جۆراوجۆری تیدایە. لە ساڵی ٢٠٠٧دا بۆ ئامانجی پاراستن و نۆژەنکردنەوە دانیشتووانی ناو قەڵاکە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان گواستەوە بۆ دەرەوەی قەڵاکە، بۆ زیندوو هێشتنەوەی قەڵا و بەردەوام بوونی ژیان لە ناوی، تەنیا یەک خێزان لە ناو قەڵا ماونەتەوە و لەوێ دەژین. جگە لە گرنگیی مێژوویی، قەڵای هەولێر شوێنێکی گرنگ بووە بۆ هونەر و سینەما، بۆ نموونە فیلمی بەناوبانگی کوردی (مەم و زین) (کە بە مەمی ئالان ناسرابوو) و فیلمی (ئادیابین) لە ناو کۆڵان و دیمەنەکانی ئەم قەڵایەدا وێنە گرتراون و بەرهەم هاتوون. ئێستا قەڵاکە بووەتە یەکێک لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، و چەند مۆزەخانە و ناوەندی کەلتووری وەک "مۆزەخانەی قوماشی کوردی" تێدا هەن. لە بەرزایی قەڵاوە، دیمەنێکی جوان و گشتی بۆ شاری هەولێر و بازاڕی قەیسەری دەبینرێت.

باشە بیزانیت

بەگشتی چوونەژوورەوە بۆ قەڵا بە خۆڕاییە، باشترە سەردان لە بەیانی زوو یان پێش خۆرئاوابوون بکرێت لە وەرزی هاوین بۆ دوورکەوتنەوە لە گەرما، هەروەها بۆ بینینی دیمەنی خۆر ئاوا بوون. دەرگای سەرەکی قەڵا ڕاستەوخۆ ڕووەو بازاڕی قەیسەریە.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.قەڵای هەولێر