1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. دهۆک
شوێنی نایابپارک

پارکی گەناثا د بابڵ

ناوەندی شار، دهۆک
جۆری شوێن
پارک
باشترین وەرز
بەهار – هاوین – پاییز
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل یەکێکە لە نوێترین و گەورەترین پارکەکانی هەولێر، کە لە قەزای عەنکاوە هەڵکەوتووە. ئەم پارکە لە چوارچێوەی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا دروست کراوە. ناوی پارکەکە ئاماژەیە بە باخچە هەڵواسراوەکانی بابڵ، کە یەکێک بووە لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهانی کۆن. پارکەکە نزیکەی ٦٠ هەزار مەتر چوارگۆشە ڕووبەری هەیە و بە درەخت، چیمەن و شوێنی دانیشتن ڕازێنراوەتەوە. هەروەها ڕێڕەوی پیاسەکردن و ڕاکردن، ڕێڕەوێکی بەرز بۆ سەیرکردنی دیمەنی پارک و ژێرڕێگایەکی تایبەت بە پیادەڕۆی تێدایە. پارکەکە شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوودان، وەرزش و بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان.

باشە بیزانیت

باشترین کات بۆ سەردان: بەهار، پاییز و کاتی ئێواران لە هاوین. پێشنیار دەکرێت جل و پێڵاوی گونجاو بۆ پیاسە لەبەر بکەیت. تکایە ژینگە پاک و خاوێن ڕابگرە و زبڵ لە شوێنی تایبەت فڕێ بدە. ڕێز لە ئارامی سەردانکەران و سروشتی پارکەکە بگرە.

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.پارکی گەناثا د بابڵ