کێلیا شەددا
- جۆری شوێن
- شاخ
- باشترین وەرز
- بەهار – پاییز
- ئاستی سەلامەتی
- تا ڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام دەبێت وریا بیت.
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
کێلیا شەددا کێلیا شەددا یەکێکە لە ناوچە سروشتی و شاخاوییە سەرنجڕاکێشەکانی دهۆک. شوێنەکە بە دۆڵ و کەندە بەردینەکان، شاخ و دیمەنی سروشتی دەوروبەری ناسراوە و بۆ ئەوانەی حەزیان لە شاخەوانی و گەڕان بە ناو سروشتدا هەیە شوێنێکی جوانە. ڕێگاکانی بە سروشتی شاخاوی و بەردین تێدەپەڕن و هەندێک بەشی پێویستی بە ڕۆیشتن بە پێ هەیە. لە وەرزی بەهاردا، سەوزایی و گوڵوگیا دیمەنێکی جوانتر بە ناوچەکە دەبەخشن. شوێنەکە هەروەها بۆ وێنەگرتن، سەیرکردنی دیمەنی شاخەکان و گەشتی سروشتی گونجاوە. کێلیا شەددا زیاتر شوێنێکی سروشتیە و بۆ شاخەوانی گونجاوە، نەک شوێنێکی گەشتیاری و خێزانی؛ بۆیە سەردانکەران باشترە پێداویستییە سەرەکییەکانی شەو مانەو و شاخەوانی لەگەڵ خۆیان ببەن لەگەڵ خۆیان ببەن.
باشە بیزانیت
پێڵاوی گونجاوی شاخەوانی لەبەر بکەن، ئاو و خواردنی سووک لەگەڵ خۆتان ببەن و بۆ گەشتکردن ڕۆژ و کەشوهەوای باش هەڵبژێرن. لە بەشە بەردین و هەڵدێرەکاندا وریابن، بە تایبەتی دوای باران. بۆ گەشتی شەو مانەوە باشترە بە کۆمەڵ بچن . تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.
ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە






