بەنداوی دهۆک
- جۆری شوێن
- بەنداو
- باشترین وەرز
- بەهار – هاوین
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
بەنداوی دهۆک بەنداوی دهۆک یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، کە دەکەوێتە باکووری سەنتەری شاری دهۆک و لەسەر ڕووباری دهۆک بنیاد ناوهاتووە. کاری دروستکردنی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٨٠ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٨ بە فەرمی تەواو کرا، بە مەبەستی دابینکردن و کۆگاکردنی ئاو بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و ئاودێریی زەوییە بەپیتەکانی دەوروبەر دروستکرا. لە ڕووی ئەندازیاری و قەبارەوە، بەرزیی بەنداوەکە دەگاتە ٦٠ مەتر و درێژییەکەی ٦٠٠ مەترە، هەروەها توانایەکی گەورەی هەیە بۆ کۆگاکردنی ئاو کە نزیکەی ٥٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆ دەگرێت. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییە دڵگیرەکەی کە بە چیا و سەوزای دەورەدراوە، بەنداوی دهۆک، گۆڕا بۆ یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە دیار و دڵخوازەکان بۆ دانیشتووانی ناوخۆ و گەشتیارانی ناوچەکانی تری عێراق و دەرەوە. دەوروبەری بەنداوەکە ئێستا شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوودان، پیاسەکردن و چێژوەرگرتن لە دیمەنی ئاو و سروشت، بەتایبەتی لە وەرزی بەهار و هاویندا کە زۆرترین سەردانیکەر ڕووی تێدەکەن.
باشە بیزانیت
- باشترین کات بۆ سەردان بەیانی زوو یان دوای نیوەڕۆیە، بۆ دیمەنی بینینی دیمەنە جوانەکان و هەروەها کەمی خەڵک. - دەتوانیت خواردنی لەگەڵ خۆت ببەیت و لە زۆر شوێنی جوانی کەناری دەریاچەکە دانیشیت و خواردن بخۆی . - پێویستە پێڵاوی گونجاو لەگەڵ خۆت ببەیت، چونکە هەندێک جار ڕێگاکان گونجاو نین بۆ ڕۆشتن . تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.
ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە






