ئەشکەوتی کونەبا
- جۆری شوێن
- ئەشکەوت
- باشترین وەرز
- بەهار – هاوین
- ئاستی سەلامەتی
- تا ڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام دەبێت وریا بیت.
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
ئەشکەوتی کونەبا یەکێکە لە ئەشکەوتە سروشتی و زانستییە گرنگەکانی پارێزگای سلێمانی، کە لە باشووری ڕۆژاوای دەربەندیخان و نزیکەی ٧٨ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی هەڵکەوتووە. ئەشکەوتەکە لە بەردی کلسی پێک هاتووە و تا ئێستا نزیکەی ٧٦٧ مەتر لە ڕێڕەوەکانی پشکنراونەتەوە. دەمە تەسکەکەی دەگاتە چەند هۆڵێکی فراوان، کە شێوە بەردە سروشتییە هەڵواسراوەکان لە بنبان و ئەوانەی لە زەوییەوە بەرەو سەرەوە گەشەیان کردووە، جوانییەکی تایبەتیان بە ناوەوەی ئەشکەوتەکە بەخشیوە. کونەبا گرنگییەکی زانستیشی هەیە، چونکە پشکنینی پاشماوە کانییەکانی ناوی بەکارهاتووە بۆ ناسینەوەی گۆڕانکاریی باران و کەشوهەوای ناوچەکە لە ماوەی نزیکەی ٤,٠٠٠ ساڵی ڕابردوودا.
باشە بیزانیت
سەردانی ناوەوەی ئەشکەوتی کونە با پێویستی بە وریایی و ئامادەکاریی پێشوەختە هەیە. پێڵاوی گونجاو لەبەر بکەن و چرای دەستی یان چرای سەر لەگەڵ خۆتان ببەن، ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە سەرەکییەکان لەگەڵ خۆتان بەن . بە تەنیا مەچنە ناو بەشە قووڵ و تاریکەکان و ئەگەر ڕێڕەوەکانی ئەشکەوتەکە شارەزا نین ، لەگەڵ ڕێبەرێکی شارەزا بچن. بۆ پاراستنی پێکهاتە سروشتییەکانی ناو ئەشکەوت، دەستیان لێ مەدەن و هیچ بەشێکیان مەشکێنن. لە کاتی باران یان کەشوهەوای نالەباردا زیاتر وریابن، چونکە ڕێگا و بەردەکان دەکرێت خلیسک بن.





