1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. سلێمانی
شوێنی نایابمێژوویی

قەڵای سارتکا

ناوەندی شار، سلێمانی
جۆری شوێن
مێژوویی
باشترین وەرز
بەهار – پاییز
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

قەڵای سارتکە، کە بە «قەڵای پاشا کۆرە»ش ناسراوە، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ناوچەی دووکان لە پارێزگای سلێمانی. قەڵاکە لە نزیک گوندی سارتکە، لەسەر بەشێک لە زنجیرەچیای کڵکەسماق و نزیکەی ٣ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی دووکان هەڵکەوتووە. نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی دوورە و بەسەر دەریاچەی دووکاندا دەڕوانێت. قەڵاکە لە ماوەی دەسەڵاتی میر محەممەد پاشای ڕەواندز، میری میرنشینی سۆران، لە نێوان ساڵانی ١٨١٣ تا ١٨٣٧ دروست کراوە. ئامانجی سەرەکیی دروستکردنی، پاراستنی ڕێگا بازرگانییەکان و بەرگری لە ناوچەکە بووە. قەڵاکە لەسەر گردێکی نزیکەی ١٣٠ مەتر بەرز دروست کراوە، شێوەی چوارگۆشەی هەیە و لە هەر گوشەیەکیدا قوڵلەیەکی چاودێری هەبووە. دیوارەکانی بە بەرد و گەچ دروست کراون. ئێستا تەنیا بەشێک لە دیوار، ژوور و بەشەکانی قەڵاکە ماونەتەوە، بەڵام شوێنەکە هێشتا دیمەنێکی فراوانی دەریاچەی دووکان، چیا و دۆڵەکانی دەوروبەر پیشان دەدات.

باشە بیزانیت

بەهار و پاییز گونجاوترین وەرزن بۆ سەردانی قەڵای سارتکەن. پێش گەشت، دۆخی کەشوهەوا و ڕێگای گەیشتن بە شوێنەکە بپشکنن. بۆ گەیشتن بە قەڵاکە پێڵاوی بەهێز و جل و بەرگی گونجاو لەبەر بکەن و ئەگەر شارەزای ڕێگاکە نین، باشترە لەگەڵ ڕێبەرێکی ناوخۆیی سەردانی شوێنەکە بکەن. لە کەناری بەرزاییەکان و دیوارە لاواز و وێرانەکان دوور بکەونەوە و مەچنە ناو بەشە قەدەغەکراوەکان. بەرد، دیوار و بەشە ماوەکانی قەڵاکە دەستکاری مەکەن و بە بۆیاخ یان بە هیچ شێوەیەکی دیکە شت لەسەریان مەنووسن. ئاوی خواردنەوە، خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکان لەگەڵ خۆتان ببەن، چونکە خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان لە نزیک شوێنەکە سنووردارن. پاشماوە بەجێ مەهێڵن و یارمەتیدەری پاراستنی پاکی و گرنگیی مێژوویی قەڵاکە بن.

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.قەڵای سارتکا