چیاى ماوەت
سلێمانی
- جۆری شوێن
- شاخ
- باشترین وەرز
- هاوین – پاییز
- ئاستی سەلامەتی
- تا ڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام دەبێت وریا بیت.
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
ماوەت قەزایەکی شاخاوییە لە پارێزگای سلێمانی، کە نزیکەی ٥٥ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی هەڵکەوتووە. ناوچەکە بە چیا بەرزەکان، دۆڵە سەوزەکان و سروشتی ئارام و سەرنجڕاکێشی ناسراوە. لە بەهاردا، سروشتی ماوەت بە سەوزایی و ئاوی کانییەکان جوانتر دەبێت؛ لە پاییزیشدا، گەڵای دارەکان بە ڕەنگەکانی زەرد، سەوز و قاوەیی دیمەنێکی جوان پێک دەهێنن. بەرزاییەکانی دەوروبەر دیمەنێکی فراوانی دۆڵ و چیاکان پیشان دەدەن و شوێنەکە بۆ شاخەوانی، گەشتکردن لەناو سروشت و وێنەگرتن گونجاوە.
باشە بیزانیت
باشترین کات بۆ سەردان پایزە بۆ بینینی ڕەنگی گەڵاکان، یان هاوین بۆ کەشوهەوای مامناوەند. ڕێگاکە درێژ و چیاییە، پێشنیار دەکرێت ئۆتۆمبیلی گونجاو و ڕۆژێکی تەواو بۆ گەشتەکە تەرخان بکەیت. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.
ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە






