فاميلي مول
ناوەندی شار، سلێمانی
- جۆری شوێن
- ناوەندی بازاڕکردن
- باشترین وەرز
- تەواوی ساڵ
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
مۆڵێکی گەورەی بازرگانییە کە لە شاری سلێمانی وهەولێر هەیە، لە سلێمانی لەسەر شەقامی بابان هەڵکەوتووە، یەکێکە لە گەورەترین مۆڵەکانی شار و هەرێم. ڕووبەری گشتیی نزیکەی 104,000 مەتری چوارگۆشەیییە،مۆڵەکە خاوەنی هایپەرمارکێتی کارفوری گەورەیە، لەگەڵ چێشتخانە و کافتیریا و چێشتخانەی VIP کە دیمەنی باخچەیان هەیە، هەروەها چەند خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشکێش دەکات وەک مەیدانی خلیسکانی سەر بەستوو، هۆڵی بۆلینگ، یانەی وەرزشی، و یاری ناوخانەیی. مۆڵەکە چالاکیی کۆمەڵایەتیی گەورە ڕادەکێشێت، بەتایبەتی لە بۆنە و جەژنەکاندا.
باشە بیزانیت
شوێنەکە گونجاوە بۆ کڕین پێداویستی و جل و بەرگ و نانخواردن. شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبیل و خزمەتگوزاریی هەیە.





