1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. سلێمانی
شوێنی نایابتاڤگە

تاڤگەی سەرسوڵ

دوكان، سلێمانی
جۆری شوێن
تاڤگە
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

تاڤگەی سەرسوڵ یەکێکە لە شوێنە سروشتییە جوانەکانی قەزای ماوەت، کە لە نزیکی باداوە و نزیکەی یەک کاتژمێر و چارەک لە شاری سلێمانی هەڵکەوتووە. ئاوی تاڤگەکە بەناو دۆڵێکی بەردین و لەنێوان چیا سەوزەکانی دەوروبەردا دەڕوات و دیمەنێکی سەرنجڕاکێش پێک دەهێنێت. لە بەهاردا، بەهۆی باران و بەفری تواوە ، ئاوی تاڤگەکە زیاتر دەبێت و سروشتی ناوچەکە سەوزتر و جوانتر دەردەکەوێت. ئاوی سارد، هەوای پاک و ئارامیی دەوروبەری، سەرسوڵیان کردووە بە شوێنێکی گونجاو بۆ سەیران، وێنەگرتن و بەسەربردنی کات لەناو سروشت، بە تایبەتی لە بەهار و سەرەتای هاویندا.

باشە بیزانیت

بەهار و سەرەتای هاوین کاتی گونجاون بۆ سەردانی تاڤگەی سەرسوڵ، چونکە لەم ماوەیەدا تاڤگەکە پڕئاوە و سروشتی دەوروبەری سەوزترە. هەندێک بەشی ڕێگای گەیشتن بە تاڤگەکە ناهموارە، بۆیە ئۆتۆمبێلێکی گونجاو بەکاربهێنن و پێش بەڕێکەوتن دۆخی ڕێگا و کەشوهەوا بپشکنن. ئەگەر شارەزای ڕێگاکە نین، باشترە لەگەڵ ڕێبەرێکی ناوخۆیی سەردانی شوێنەکە بکەن. پێڵاوی بەهێز لەبەر بکەن و ئاوی خواردنەوە، خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکان لەگەڵ خۆتان ببەن. لە کاتی باران یان کاتێک ئاوی تاڤگەکە زۆرە، لە بەردە خلیسکەکان و لێواری ئاو دوور بکەونەوە. پاشماوە بەجێ مەهێڵن و پارێزگاری لە پاکی و سروشتی ناوچەکە بکەن.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.تاڤگەی سەرسوڵ