1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابگوند

چناروک

کۆیە، هەولێر
جۆری شوێن
گوند
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

ئەم سەیرانگایە لە داوێنی چیای هەیبەت سوڵتان، لە نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆیە و نزیکەی ٩٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێر هەڵکەوتووە. چنارۆک لەسەر ڕێگا کۆنەکەی نێوان کۆیە و دوکانە و بەرزیی شوێنەکە نزیکەی ١,٠٠٠ مەترە لە ئاستی دەریاوە. چنارۆک بە شوێنە تایبەتەکەی لە داوێنی چیا، سروشتی جوان و هەوا مامناوەندەکەی لە مانگەکانی هاویندا ناسراوە. ئەم تایبەتمەندییانە سەیرانگاکەیان کردووە بە شوێنێکی گونجاو بۆ سەیرانی خێزانی، پیکنیک، پشوودان، وێنەگرتن و دوورکەوتنەوە لە گەرما و قەرەباڵغیی شار. چنارۆک لە وەرزە جیاوازەکاندا خەڵک لە کۆیە و ناوچەکانی دەوروبەر بۆ خۆی ڕادەکێشێت، هاوشێوەی سەیرانگاکانی دیکە.

باشە بیزانیت

پێشنیار دەکرێت پلانی سەردان بۆ وەرزی هاوین دابنرێت بۆ چێژوەرگرتن لە کەشوهەوای مامناوەند لە دامێنی چیاکە، دەکرێت سەردانی چنارۆک لەگەڵ ڕۆیشتن بۆ ناوچە نزیکەکان وەک کۆیە یان دووکان یەکبگیرێت لە یەک گەشتدا بەهۆی هەڵکەوتنی لەسەر ڕێگای بەستەرەوەی نێوانیان. پێشنیار دەکرێت پێش گەشتەکردن دۆخی ڕێگا کۆنی گەیشتنی بۆی بپشکنیت. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.چناروک