1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابدۆڵ

دۆڵی سماقولی

ناوەندی شار، هەولێر
جۆری شوێن
دۆڵ
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

گەلی سماقوڵی یەکێکە لە ناوچە سروشتییە جوانەکانی قەزای کۆیە، کە لە باکووری ڕۆژاوای قەزاکە و نزیکەی ٢١ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری کۆیە هەڵکەوتووە. چیا، سەوزایی و سەرچاوەکانی ئاو دیمەنێکی جوانیان بە گەلییەکە بەخشیوە. بەنداوی سماقوڵی، کە گەورەترین بەنداوی سنووری قەزای کۆیەیە، لە ساڵی ٢٠١٧ دروست کراوە و توانای خەزنکردنی نزیکەی هەشت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. ئاوی بەنداوەکە بۆ ئاودێریکردنی هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەکاردەهێنرێت. لە وەرزی باران و بەفرباریندا، ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرز دەبێتەوە و دەریاچەکە لەگەڵ چیا سەوزەکانی دەوروبەری دیمەنێکی سەرنجڕاکێش پێک دەهێنێت. ئارامی و سروشتی ناوچەکە، گەلی سماقوڵییان کردووە بە شوێنێکی گونجاو بۆ سەیران، وێنەگرتن و بەسەربردنی کات لەناو سروشت.

باشە بیزانیت

ئەگەر ڕێگای شوێنە گونجاوەکانی دەوروبەری بەنداوکە شارەزا نین، لە خەڵکی ناوچەکە بپرسن. لە زستان و سەرەتای بەهاردا، بەهۆی باران و توانەوەی بەفر، ئاستی ئاوی بەنداو بەرز دەبێتەوە؛ بۆیە لە لێواری ئاو دوور بکەونەوە و لە بەنداوەکەدا مەلە مەکەن. پێڵاوی گونجاو لەبەر بکەن و ئاوی خواردنەوە، خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانتان لەگەڵ خۆتان ببەن، چونکە خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان لە ناوچەکەدا کەمن. پاشماوە بەجێ مەهێڵن و پارێزگاری لە پاکی و سروشتی گەلییەکە بکەن.

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.دۆڵی سماقولی