1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. سلێمانی
شوێنی نایابئەشکەوت

ئەشکەوتی جاسەنە

دوكان، سلێمانی
جۆری شوێن
ئەشکەوت
باشترین وەرز
بەهار – هاوین – پاییز
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

ئەشکەوتی جاسەنە شوێنێکی سروشتی و مێژووییە، کە لە ناوچەی سوورداش، نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای شاری سلێمانی هەڵکەوتووە. ئەشکەوتەکە لە پشت گوندی کانی خان، لە بناری زنجیرە چیای سارا و ناو دۆڵێکی تەسکدا هەڵکەوتووە. لە نزیکی ئەشکەوتەکەدا ئاوەشارێکی جوانیش هەیە. لە ساڵی ١٩٢٣دا، شێخ مەحموودی حەفید ئەم ئەشکەوتەی وەک پەناگە و بارەگای شۆڕش بەکار هێنا و چاپخانەی ڕۆژنامەی «بانگی حەق»ی تێدا دامەزراند. ڕێگای قیڕتاوکراو تا نزیکەی ١٠٠ مەتر پێش دەمە ئەشکەوتەکە بەردەوامە و لەوێشەوە پلەی بەردین بۆ گەیشتن بە ئەشکەوتەکە دروست کراوە. سروشتی جوان و مێژووی گرنگی جاسەنە، ئەم شوێنەی کردووە بە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆ سەیران، وێنەگرتن و ئاشنابوون بە بەشێک لە مێژووی کوردستان.

باشە بیزانیت

پێڵاوێکی گونجاو بپۆشە، چونکە زەوی دەوروبەری ئەشکەوتەکە بەردینە. چرای دەستی لەگەڵ خۆت ببە، تاکو بتوانیت بە ئاسانی بەناو ئەشکەوتەکەدا بگەڕێیت. بەیانی یان دوای نیوەڕۆ کاتی گونجاوە بۆ سەردان و وێنەگرتن، چونکە ڕووناکیی سروشتی باشترە. پاکیی شوێنەکە بپارێزە و نووسین یان نیشانە لەسەر بەرد و دیوارەکانی ئەشکەوتەکە جێ مەهێڵە.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.ئەشکەوتی جاسەنە