باڵەکايەتی
- جۆری شوێن
- شاخ
- باشترین وەرز
- بەهار – زستان
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
باڵەکایەتی ناوچەیەکی فراوان و شاخاوییە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر، کە قەزای چۆمان، چەند ناحیە و ژمارەیەکی زۆر گوند لەخۆ دەگرێت. ناوەندی ناوچەکە نزیکەی ١٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دوورە، بەڵام مەوداکە بەپێی شوێنی مەبەست لە ناو بەڵەکایەتی دەگۆڕێت. بەڵەکایەتی بە لووتکە بەرزەکان، دۆڵە قووڵەکان و سروشتی جۆراوجۆری ناسراوە. لە زستاندا بەفرێکی زۆر ناوچەکە دادەپۆشێت، لە بەهار و هاویشدا سەوزایی، کانی، تاڤگە و گۆلە شاخاوییەکان دیمەنێکی سەرنجڕاکێش دروست دەکەن. هەڵگورد، سەکران و حەسارۆست لە ناسراوترین چیاکانی دەوروبەرن و شوێنە سروشتییەکانی وەک تاڤگەی کانی بەست و گۆلی بێکۆدیان سەرنجی گەشتیاران و شاخەوانان ڕادەکێشن. هەوا فێنکەکەی بەڵەکایەتی لە هاویندا و دیمەنە بەفراوییەکانی لە زستاندا، ناوچەکە دەکەنە شوێنێکی گونجاو بۆ گەشت و چالاکییە سروشتییەکان لە وەرزە جیاوازەکاندا. کشتوکاڵ و باخداریش بەشێکی گرنگی ژیانی ناوچەکەن؛ بە تایبەتی دارستان و باخەکانی گوێز، ڕەز و جۆرە جیاوازەکانی میوە. بەڵەکایەتی بە کانی و سەرچاوە ئاوییە زۆرەکانیش ناسراوە، کە بەفرتوێنەوە و ئاوی چیاکانی هەڵگورد، حەسارۆست، سەکران و لووتکەکانی دەوروبەر پشتیوانییان دەکات. ڕووباری ڕەواندز یەکێکە لە گرنگترین ڕووبارەکانی ناوچەکە. ڕووبارەکە لە نزیک سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و بە ڕایەت و چۆماندا تێدەپەڕێت. لە ڕێگادا چەند لقێک لە نێوان چیاکانی سەکران، هەڵگورد و حەسارۆستەوە پێوەی دەبەسترێن؛ پاشان بە گەلی عەلی بەگدا دەڕوات و لە نزیکی دەربەندی بەخمە بە زێی گەورە دەڕژێت.
باشە بیزانیت
ئەگەر حەزت لە بەفرە، زستان گونجاوترین وەرزە؛ ئەگەر حەزت لە سەوزایی و کانی و دەریاچەیە، باشترە لە بەهار یان هاویندا بڕۆیت. سەبارەت بە ڕێگا، دەبێت ئاگاداریت لەوە هەبێت کە ڕێگاکانی گەیشتن بۆ ئەم ناوچەیە چیاییین ، بۆیە ئۆتۆمبیلێکی گونجاو بۆ ڕێگا چیاییەکان پێویستە. هەروەها، پێشنیار دەکرێت لانی کەم ڕۆژێکی تەواو بۆ ئەم گەشتە تەرخان بکەیت، چونکە دووریی شوێنەکە و جوانیی سرووشتی دەوروبەری پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانیت بە باشی چێژی لێ وەربگریت.
ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە






