1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. سلێمانی
شوێنی نایابدەریاچە

نەورۆڵی هەڵەبجە

سلێمانی
جۆری شوێن
دەریاچە
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
SUV 4x4

دەربارە

نەورۆڵی: گەوهەری گەشتیاری لەسەر کەناراوەکانی سیروان نەورۆڵی ناوچەیەکی گەشتیاری و سروشتییە کە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی و لەسەر کەناری ڕووباری سیروان هەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە لە ساڵانی دواییدا بووەتە یەکێک لە دیارترین شوێنەکان و سەردانکارێکی زۆر بۆ خۆی ڕادەکێشێت. جوگرافیای نەورۆڵی بەوە دەناسرێت کە تێکەڵەیەکە لە چیای بەرز، دۆڵی قوڵ و ئاوی سیروان. یەکێک لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی نەورۆڵی، پڕۆژەیەکی گەشتیاریی نوێیە کە"قاوەخان و خواردنگەی تێدایە" هەروەها بەلەمی گەشتیاریش لەسەر ڕووباری سیروان. ئەم پڕۆژەیە ڕۆژانە سەدان گەشتیار ڕادەکێشێت؛ کافتیریایەکی تایبەت لە ناوەڕاستی ڕووباردا خزمەتی سەردانیکاران دەکات. خاوەنی پڕۆژەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانجیان سوودوەرگرتن لە سروشتی دەوڵەمەندی هەڵەبجە، ڕاکێشانی زیاتری گەشتیاران و ناساندنی زیاتری جوانیی ناوچەکەیە. جگە لەوانە، نەورۆڵی شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی حەز بە کەمپکردن و سەرکێشی دەکەن؛ ساڵانە چالاکیی چادرهەڵدانی چەند ڕۆژی لەم ناوچەیەدا ڕێک دەخرێن.

باشە بیزانیت

1. دەتوانیت سەردانیکردنی نەورۆڵی لەگەڵ شوێنە دیارەکانی تری هەڵەبجە، وەکو تاڤگەی ئەحمەدئاوا و بەرزاییەکانی هەورامان، لە یەک گەشتدا کۆبکەیتەوە. 2. لە وەرزی لوتکەی گەشتیاری پێشوەختە شوێنێک بگرە چونکە خواستێکی زۆر لەسەری هەیە. 3. جلوبەرگی گونجاو لەبەر بکە کە لەگەڵ کەشوهعوای کەناراو و ناوچە شاخاوییەکاندا بگونجێت. 4. لە کاتی نزیکبوونەوە لە ڕووبار، چاودێری و ئاگاداری سەلامەتیی منداڵان ببن. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.نەورۆڵی هەڵەبجە