1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابکانی

كاني ماران

سۆران، هەولێر
جۆری شوێن
کانی
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

کانی ماران سەیرانگایەکی سروشتییە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە لە ڕۆژاوای شاری سۆران و لەسەر ڕێگای هەولێر–سۆران، ناسراو بە ڕێگای هاملتن، هەڵکەوتووە. سەیرانگاکە نزیکەی ٩٦ کیلۆمەتر لە شاری هەولێر دوورە. دەگوترێت لە ڕابردوودا ئاوی کانییەکە ئەوەندە کەم بووە کە تەنیا بۆ بەشی یەک ماری کردووە ئاوی لێبخواتەوە؛ بۆیە ناوی «کانی ماران»ی لێ نراوە. دوای نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی شوێنەکە، ڕێژەی ئاو زیاتر بووە، بەڵام ناوە کۆنەکەی هەر ماوەتەوە. ئاوی فێنکی کانی، تاڤگە بچووکەکان و دیمەنە شاخاوییەکانی دەوروبەر، کانی مارانیان کردووە بە شوێنێکی گونجاو بۆ پشوودان، سەیران و وێنەگرتن لەسەر ڕێگای هەولێر بۆ سۆران.

باشە بیزانیت

شوێنێکی گونجاوە بۆ وەستان و پشوودان لە کاتی گەشتەکانی نێوان هەولیر و سۆران، باشترین کاتی سەردانی کردن لە بەهار یان هاوین بکرێت بۆ چێژوەرگرتن لە ئاوی فێنک. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.كاني ماران