1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابشاخ

چیای هەندرێن

سۆران، هەولێر
جۆری شوێن
شاخ
باشترین وەرز
بەهار – زستان
ئاستی سەلامەتی
تا ڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام دەبێت وریا بیت.
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرتاو نەکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

چیای هەندرێن یەکێکە لە چیا مەزن و سەرکەشەکانی هەرێمی کوردستان، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزای ڕواندز. بەرزیی ئەم چیایە ٢٦٢٥ مەتر لەسەر ئاستی دەریا بەرزترە، و لە ڕۆژاواوە لە ڕواندز دەست پێ دەکات و تاوەکو گوندی دەرگەڵە لە ڕۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە، لە کاتێکدا گوندی ماویلیانی دڵگیریش لە دامێنیدا ئاوەدانیی پێک هێناوە. لە ڕووی سروشت و ژینگەوە، هەندرێن بێوێنەیە؛ لە بەهاردا دەشت و دۆڵ و قەدپاڵەکانی بە بەخشش و ڕووەکی بەتام و کێویی وەک شەمبەلیلە، عەکووب و حەبهان دەڕازێنەوە، و لە زستانانیشدا بەرگی سپی بەفر دەپۆشێت. هەروەها دوو کانیی سازگار لە ناوەڕاستیدا هەڵقوڵاون و بوونەتە لانکەی لەوەڕاندنی ئاژەڵ. ئەم چیایە لەگەڵ چەند چیایەکی تری دەوروبەریدا بازنەیەک لە جوانی دەورەی شاری ڕواندز دەدەن؛ چیای کورک لە باشوورییە، هەندرێن لە باکوورە، زوزیک لە ڕۆژاواوەیە، و بەرادۆستیش لە ڕۆژهەڵاتەوە ڕاوەستاوە. لە دامێنی باشووری ئەم چیا سەربەرزەشدا، مەیدانی ناسراوی جندیان کە بە «چاوی سیحری» دەناسرێت، تەنها پێنج کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی سۆرانەوە دوورە و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە.

باشە بیزانیت

چیای هەندرێن و دەوروبەری، جگە لەوەی پێگەیەکی مێژوویی و جوگرافیی تایبەتیان هەیە، خاوەنی سروشتێکی دڵگیر و شاخاوی سەختن. سەردانیکردنی ئەم ناوچەیە پێویستی بە ئامادەکاری هەیە؛ باشترە پێش گەشتەکردن دۆخی ڕێگاوبانەکان و کەشوهەوا بپشکنیت، چونکە لە زستاندا بەفر و سەرما باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت. هەروەها لە کاتی پیاسەسردن و گەڕان بەناو قەدپاڵ و ناوچە شاخاوییەکاندا، پێویستە هۆشیار بیت و لە هەندێک ناوچەی نادیار یان مەترسیدار دوور بکەویتەوە بۆ ئەوەی گەشتێکی سەلامەت و چێژبەخشت هەبێت. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.چیای هەندرێن