1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابشاخ

چیای هەڵگورد

سۆران، هەولێر
جۆری شوێن
شاخ
باشترین وەرز
بەهار – زستان
ئاستی سەلامەتی
مەترسییەکە بەرزە؛ پێویستە پێش چوون بە وردی ئامادەکاری بکەیت
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
SUV 4x4

دەربارە

چیای هەڵگورد یەکێکە لە بەرزترین و بەناوبانگترین لووتکەکانی کوردستان، کە بەرزییەکەی نزیکەی ٣,٦٠٧ مەترە لە ئاستی دەریاوە. ئەم چیا بەرزە لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس، لە ناوچەی هەڵگورد–سەکران و سەر بە قەزای چۆمان هەڵکەوتووە. هەڵگورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و نزیک سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. هەڵگورد بە هەڵدێرە سەختەکان، دیمەنە شاخاوییەکان، ڕووبارۆچکە و گۆلە وەرزییەکان و دیمەنە پانۆراماییەکانی ناسراوە. ئەم تایبەتمەندییانە هەڵگوردیان کردووە بە یەکێک لە گرنگترین شوێنەکانی شاخەوانی و گەشتی سەرکێشی لە کوردستان. بەهار، هاوین و سەرەتای پاییز گونجاوترین کاتن بۆ سەرکەوتن؛ بەڵام لە زستاندا، بەهۆی بەفری قووڵ، سەرمای توند و گۆڕانی خێرای کەشوهەوا، تەنیا شاخەوانانی ئەزمووندار دەبێت بە کەرەستەی تایبەت و لەگەڵ ڕێبەرێکی ناوخۆیی و شارەزا هەوڵی سەرکەوتن بدەن. زۆربەی گەشتەکانی سەرکەوتن بۆ لووتکە لە قەزای چۆمانەوە دەست پێ دەکەن. شاخەوانان بە ئۆتۆمبێلی دوو ئەکسەر تا شوێنێکی گونجاو لە بناری چیا دەبرێن و لەوێوە بە پێ دەست بە سەرکەوتن دەکەن. بەپێی ڕێگای هەڵبژێردراو، دۆخی کەشوهەوا، شوێنی دەستپێکردن و توانای جەستەیی، گەیشتن بە لووتکە نزیکەی ٦ تا ٨ کاتژمێر یان زیاتر دەخایەنێت. دوو ڕێگای ناسراوی سەرکەوتن بریتین لە ڕێگای ڕۆژهەڵات بە ناوچەی باسکە پیوازە و ڕێگای ڕۆژاوا بە ناوچەی بەرمەسارد.

باشە بیزانیت

پێش چوون بۆ چیای هەڵگورد، دۆخی کەشوهەوا و ڕێگاکان بپشکنن و لەگەڵ ڕێبەرێکی ناوخۆیی و شارەزا بڕۆن. بۆ گەیشتن بە بناری چیا ئۆتۆمبێلی چوارپاڵ (4×4) پێویستە و سەرکەوتن بۆ لووتکەش توانای جەستەیی و کەرەستەی تەواوی شاخەوانی دەوێت. جل و پێڵاوی گونجاو، ئاوی پێویست، خواردن، نەخشە، ئامێری پەیوەندی و جانتای فریاکەوتن لەگەڵ خۆتان ببەن. لە ڕێگای ناسراو و دیاریکراو لامەدەن، چونکە هەندێک بەشی ناوچەکە هەڵدێر و مەترسیدارن. لە کەشوهەوای نالەبار، بەفر یان تاریکیدا هەوڵی سەرکەوتن مەدەن و کاتی گەڕانەوەتان لە پێشەوە دیاری بکەن. پاشماوە بەجێ مەهێڵن و سروشتی ناوچەکە بپارێزن.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.چیای هەڵگورد