1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. سلێمانی
شوێنی نایابمێژوویی

قەڵای شێروانە

کەلار، سلێمانی
جۆری شوێن
مێژوویی
باشترین وەرز
بەهار – هاوین – پاییز
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

قەڵای شێروانە یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی ناوچەی گەرمیان، کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کەلار و لە نزیک ڕووباری سیروان هەڵکەوتووە. بناغەی قەڵاکە لە ساڵی ١٨٦٦دا بە فەرمانی محەمەد پاشای جاف دانراوە و دروستکردنی هەشت ساڵی خایاندووە تا لە ساڵی ١٨٧٤دا تەواو کراوە. قەڵاکە ناوەندێک بووە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری هۆزی جاف و هەروەها شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانی پاشا بووە. قەڵای شێروانە لە نهۆمی ژێرزەمین، دوو نهۆمی سەرەکی و هۆڵێکی هەشت‌گۆشە پێکدێت، کە بە «کڵاو فەرەنگی» ناسراوە. لە ناو قەڵاکەدا مۆزەخانەیەکی بچووک هەیە و تێیدا پارچە شوێنەوار و کەلوپەلی مێژوویی پەیوەست بە سەردەمە جیاوازەکان، لەوانە سەردەمی کاسی، ساسانی، ئومەوی و عەباسی، پیشان دەدرێن. شوێنی بەرزی قەڵاکە دیمەنێکی فراوانی شاری کەلار، ڕووباری سیروان و ناوچەکانی دەوروبەر پیشان دەدات.

باشە بیزانیت

پێش سەردانی قەڵای شێروانە، کاتی کردنەوە و ڕێنماییەکانی سەردان بپشکنن و کاتی پێویست بۆ بینینی نهۆمەکان و مۆزەخانەکە تەرخان بکەن. لە ناو قەڵاکەدا بە وریایی بە پلەکاندا سەرکەون، چونکە هەندێک بەشی بیناکە کۆن و لاوازە. لە کەناری بەرزاییەکان دوور بکەونەوە و مەچنە ناو بەشە قەدەغەکراوەکان. ڕێز لە گرنگیی مێژوویی شوێنەکە بگرن و دیوار، بەرد، پارچە شوێنەوار و کەلوپەلە پیشاندراوەکان دەستکاری مەکەن. پێش وێنەگرتن دڵنیا ببنەوە کە ڕێگەپێدراوە و بە بۆیاخ یان بە هیچ شێوەیەکی دیکە شت لەسەر دیوار و بەشەکانی قەڵاکە مەنووسن. بۆ سەردان پێڵاوی گونجاو لەبەر بکەن، ئاوی خواردنەوە لەگەڵ خۆتان ببەن و پاشماوە بەجێ مەهێڵن.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.قەڵای شێروانە