1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. سلێمانی
شوێنی نایاببەنداو

بەنداوی باوەنور

دەربەندیخان، سلێمانی
جۆری شوێن
بەنداو
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

بەنداوی باوەنوور پرۆژەیەکی ستراتیجیی لەژێر دروستکردنە، کە لە ناحیەی پێبازی ئیدارەی گەرمیان، لە نزیکی شارەدێی باوەنوور و لەسەر ڕووباری سیروان هەڵکەوتووە. بەنداوەکە بە شێوازی بەنداوی خاکی دروست دەکرێت و ٨٨٠ مەتر درێژی و ٢٠ مەتر بەرزی دەبێت. بەپێی پلان، پرۆژەکە لە ساڵی ٢٠٢٨ تەواو دەکرێت و توانای خەزنکردنی ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو و بەرهەمهێنانی ٣٤ مێگاوات کارەبای دەبێت. ئامانجی پرۆژەکە بەهێزکردنی ئاسایشی ئاو، دابینکردنی ئاو بۆ کشتوکاڵ، کەمکردنەوەی مەترسی بیابانبوون و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوییە. دوای تەواوبوونی بەنداو و دروستبوونی دەریاچەی پشتەوەی، چاوەڕوان دەکرێت ناوچەکە بۆ گەشتیاری، وێنەگرتن و پشوودانیش گونجاو بێت.

باشە بیزانیت

پرۆژەی بەنداوەکە هێشتا لە ژێر کارکردندایە، بۆیە هەندێک بەش ڕەنگە بۆ سەردان گونجاو نەبن. لە شوێنەکانی کارکردن و ئامێرە قورسەکان دوور بکەونەوە. پێش گەشت، دۆخی ڕێگا و کەشوهەوا بپشکنن. بۆ وێنەگرتن، کاتی بەیانی یان پێش ئاوابوونی خۆر گونجاوترە. ژینگە پاک ڕابگرن و پاشماوە لە شوێنەکە بەجێ نەهێڵن.

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.بەنداوی باوەنور