شاخەکانی برادۆست
- جۆری شوێن
- شاخ
- باشترین وەرز
- بەهار – زستان
- ئاستی سەلامەتی
- تا ڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام دەبێت وریا بیت.
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرتاو نەکراو
- ئۆتۆمبێل
- SUV 4x4
دەربارە
چیای برادۆست یەکێکە لە چیا ناسراوەکانی پارێزگای هەولێر، کە لە باکووری پارێزگاکە و نزیکەی ١٢٥ کیلۆمەتر لە شاری هەولێر هەڵکەوتووە. چیاکە بە بەرزییەکان، دۆڵە سەوزەکان و دیمەنە سروشتییە فراوانەکانی ناسراوە. ئەشکەوتی بێستوون و ئەشکەوتی مێژوویی شانەدەر لە گرنگترین شوێنەکانی ناو چیای برادۆستن. شانەدەر بەهۆی دۆزینەوەی ئاسەواری مرۆڤی نیاندەرتاڵ، گرنگییەکی زۆری مێژوویی و شوێنەواری هەیە. سروشتی شاخاوی و بوونی ئەم ئەشکەوتانە، چیای برادۆستیان کردووە بە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ شاخەوانی، وێنەگرتن و ناسینی شوێنەوارە کۆنەکان.
باشە بیزانیت
لە کاتی سەردانی ئەشکەوتی بێستوون، پێڵاوی بەهێز و گونجاو بۆ ڕێگای بەردەڵان لەبەر بکەن و چرای دەستی لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ بینینی بەشە تاریکەکانی ناو ئەشکەوتەکە. ڕێگای گەیشتن بە چیای برادۆست شاخاوییە و هەندێک بەشی دژوارە، بۆیە ئۆتۆمبێلێکی گونجاو بەکاربهێنن و پێش بەڕێکەوتن دۆخی ڕێگا و کەشوهەوا بپشکنن. ئەگەر کات و دۆخی ڕێگا گونجاو بوو، دەتوانن لە هەمان گەشتدا سەردانی هەردوو ئەشکەوتی شانەدەر و بەستوون بکەن. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.
ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە






