1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابگوند

بارزان

بارزان، هەولێر
جۆری شوێن
گوند
باشترین وەرز
بەهار
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

دەڤەری بارزان یەکێکە لە دەڤەرە مێژووییەکانی پارێزگای هەولێر، کە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و نزیکەی ١٥٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری هەولێر هەڵکەوتووە. بارزان بە پێگە مێژووییەکەی و ڕۆڵی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ناسراوە. مەزاری مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی لە گرنگترین شوێنە مێژووییەکانی دەڤەرەکەن. مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانیش، کە لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ کرایەوە، وێنە، بەڵگەنامە و کەلوپەلی پەیوەندیدار بە ژیان و خەباتی مەلا مستەفا بارزانی، ئیدریس بارزانی و بەشێک لە مێژووی بزووتنەوەی کوردی پیشان دەدات. مۆزەخانەکە هەروەها کتێبخانە، هۆڵی پیشانگا و هۆڵی بۆنەکانی تێدایە. پێگە مێژووییەکەی بارزان، لەگەڵ چیا و سروشتی سەوزی دەوروبەری، ئەم دەڤەرەی کردووە بە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ حەزکەرانی مێژوو و سروشت.

باشە بیزانیت

پێش سەردان، کاتی کارکردنی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزان بپشکنن و کاتێکی پێویست بۆ بینینی بەشەکانی مۆزەخانە و ناسینی مێژووی دەڤەرەکە تەرخان بکەن. لە کاتی سەردانی مەزاری مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی، ئارامی و بێدەنگی بپارێزن و ڕێز لە تایبەتمەندیی شوێنەکە بگرن. ڕێگای بارزان بەناو ناوچەی شاخاویدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێش بەڕێکەوتن دۆخی کەشوهەوا و ڕێگا بپشکنن، بە تایبەتی لە زستاندا.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.بارزان