1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. هەولێر
شوێنی نایابکانی

کانی ڕەش

سۆران، هەولێر
جۆری شوێن
کانی
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرتاو نەکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

تاڤگەی کانی ڕەش یەکێکە لە شوێنە سروشتییە جوانەکانی ناوچەی باڵەکایەتی، کە لە بناری چیای سەکران، لە سنووری قەزای چۆمان و نزیک گوندی وێزێ هەڵکەوتووە. ئاوی تاڤگەکە لە کانی و بەفرە تووەوەکانی چیاوە سەرچاوە دەگرێت و بەناو دیمەنێکی شاخاوی و سەوزدا دەڕوات. لە بەهاردا، بەهۆی توانەوەی بەفر و زیادبوونی ئاوی کانییەکان، تاڤگەکە پڕئاوتر دەبێت و سروشتی دەوروبەریشی سەوزتر و جوانتر دەردەکەوێت. بەرزیی ناوچەکە و مانەوەی بەفر لەسەر لووتکەکانی دەوروبەر وای کردووە کە هەواکە تەنانەت لە هاویندا فێنک بێت. کانی ڕەش شوێنێکی گونجاوە بۆ شاخەوانی، وێنەگرتن و چێژوەرگرتن لە ئارامی و سروشتی چیاکان.

باشە بیزانیت

بەهار و هاوین کاتی گونجاون بۆ سەردانی تاڤگەی کانی ڕەش، بەڵام بەهۆی بەرزیی ناوچەکە، کەشوهەوا تەنانەت لە هاویندا فێنک دەبێت؛ بۆیە جل و بەرگی گەرم لەگەڵ خۆتان ببەن. ڕێگای گەیشتن بە تاڤگەکە شاخاوییە و هەندێک بەشی دژوارە، بۆیە ئۆتۆمبێلێکی گونجاو بەکاربهێنن. ئەگەر شارەزای ڕێگاکە نین، باشترە لەگەڵ ڕێبەرێکی ناوخۆیی سەردانی شوێنەکە بکەن. پێش بەڕێکەوتن دۆخی کەشوهەوا و ڕێگا بپشکنن و بەهۆی دووری و دژواریی ڕێگاکە، کاتێکی پێویست بۆ گەشتەکە تەرخان بکەن. پێڵاوی بەهێز لەبەر بکەن و ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە سەرەکییەکانتان لەگەڵ بێت. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.کانی ڕەش