گەشتیاری چەمی ئالانە
خەلیفان، هەولێر
گەشتیاری چەمی ئالانە شوێنێکی ئارام و دڵڕفینە لە ناو سروشت و سەوزایی، بە کەشوهەوای فێنک و ئاوی کانی. شوێنەکە کەپری تاک و کەپری دەبڵ، باخچە، مارکێت، گەراجی تایبەت و پێداویستییەکانی سەیران لەخۆدەگرێت.
- پلە
- 2 ئەستێرە
- توانا
- 500 کەس
- میوان
- تەنها خێزان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
گەشتیاری چەمی ئالانە شوێنێکی گەشتیاری ئارام، خۆش و دڵڕفینە کە لە ناو سروشتێکی جوان و سەوزایی و دارستاندا هەڵکەوتووە. کەشوهەوای فێنک و ئاوی کانی سروشتی وای کردووە شوێنێکی گونجاو بێت بۆ پشوودان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان. شوێنەکە کارەبای ٢٤ کاتژمێر، باخچە، پێداویستییەکانی سەیران، مارکێت، گەراجی تایبەت، توالێت و حەمام لەخۆدەگرێت. هەروەها شوێنی تایبەت بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری و بۆنە جیاوازەکان بەردەستە. کەپرەکان بە دوو جۆر بەردەستن: کەپری تاک و کەپری دەبڵ، بۆ دابینکردنی هەڵبژاردەی گونجاو بۆ میوانان.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
- حەمامی هاوبەش







