هەوارگەی گەشتیاری حاجی ئۆمەران
چۆمان، هەولێر
هەوارگەیەکی گەشتیاری لە حاجی ئۆمەران لەسەر بەرزی ١٧٠٠ مەتر، فێنکترین ناوچەی عێراق لە هاوین، ئاوی خاوێن و کارەبای ٢٤ سەعاتی و مەلەوانگەی گشتی، ڤیلا بە سیستەم و قەنەفە و مەتبەخ و حەمام.
- پلە
- 1 ئەستێرە
- توانا
- 400 کەس
- چوونەژوورەوە
- 16:00
- چوونەدەرەوە
- 15:00
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
هەوارگەی گەشتیاری حاجی ئۆمەران دەکەوێتە ناحیەی حاجی ئۆمەران و لەناو سروشتدایە، شوێنەکەی بەرزە و لەسەر ئاستی ڕووی دەریا ١٧٠٠ مەتر بەرزی، ئاو و هەوای فێنکە. کەمترین ڕێژەی پلەی گەرمی لەسەر ئاستی عێراقە بە تێکڕای مانگی تەمووز ٢٨ پلە، واتا زۆر فێنکە. ئاوی خاوێنی خواردنەوە و کارەبای ٢٤ سەعاتی هەیە و لە بازاڕی حاجی ئۆمەران نزیکە، دەوروبەری هەمووی سەوزایە و مەلەوانگەیەکی گشتی تێدایە. هەموو ڤیلاکان سیستەم و قەنەفەیان تێدایە، هەروەها مەتبەخ و حەمام و توالیت.
چی لێیە
- منقەڵی برژاندن
- مەلەوانگە
- وایفای
- شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل
- شوێنی منداڵان
- چێشتخانە








