1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. دهۆک
شوێنی نایابدۆڵ

گەلیی زەنتا

دهۆک
جۆری شوێن
دۆڵ
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

گەلیی زەنتا شوێنێکی گەشتیاری و سروشتیی دڵگیرە کە دەکەوێتە دەرەوەی شاری ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، لە ناوچەی بیجیل و بە دووریی نزیکەی ١٢ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری ئاکرێوە. ئەم گەلییە پێکدێت لە دۆڵێکی قووڵ کە لەنێوان دوو چیای بەرزدا هەڵکەوتووە؛ لە لایەکەوە چیای سادا و لە لایەکی دیکەوە چیای سەریای کێسکە دەوروبەرییان داوە، هاوکات ڕووباری بریشۆ بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێت. ئەوەی تایبەتمەندی بە گەلیی زەنتا دەبەخشێت، هەڵقوڵانی چەندین کانیی ئاوی سروشتی و خوڕە لە سەرانسەری دۆڵەکەدا بەدرێژایی ساڵ، کە جوانییەکی بێوێنە و ژینگەیەکی سارد و دڵگیر بە ناوچەکە دەبەخشن. لە ساڵانی دواییدا، ئەم شوێنە بووەتە یەکێک لە ناوچە سەرەکی و خواستراوەکانی گەشتیاری بۆ سەردانیکەران.

باشە بیزانیت

کاتی گونجاوی سەردان: بەهۆی زۆربوونی گەشتیاران لە وەرزی هاویندا، شوێنی پارکینگ لە نزیک دۆڵەکە کەم دەبێتەوە؛ بۆیە باشترە بەیانییەکی زوو بگەی یان کاتێکی ڕۆژێکی دیکە هەڵبژێریت. ئامادەکاری بۆ ئاو: بۆ چوونە ناو ئاوی ساردی کانییەکان و ڕووباری بریشۆ لەناو گەلییەکدا، پێویستە جلوبەرگی گونجاو یان پۆشاکی مەلەوانیت پێ بێت. پاراستنی ژینگە: گەلیی زەنتا ناوچەیەکی سروشتیی پاکە، تکایە پاشماوەکانت هەڵبگرەوە و ژینگەی دۆڵەکە خاوێن ڕابگرە. چاودێری و سەلامەتی: وریای ڕێڕەوی بەردین و شوێنە قووڵەکانی ناو گەلییەکە ببن، بەتایبەت لە کاتی هاتنە ناو ئاوە خوڕ و ساردەکانەوە

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.گەلیی زەنتا