چاوگ هەلەبجە
- جۆری شوێن
- تاڤگە
- باشترین وەرز
- بەهار – هاوین – پاییز
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
چاوگ یەکێکە لە ناوچە سروشتی و سەیرانگاکانی پارێزگای هەڵەبجە، کە لە سنووری ناحیەی سیروان و نزیکەی ٥ کیلۆمەتر لە باشووری شاری هەڵەبجە هەڵکەوتووە. ناوچەکە نزیکەی ٨٧٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزترە و بە سەرچاوەکانی ئاو، لەوەڕگا، سەوزایی و هەوا فێنکەکەی ناسراوە. مێژووی نیشتەجێبوون لە چاوگ بۆ دەوروبەری ساڵانی ١٨٠٠ دەگەڕێتەوە و لە ڕابردوودا خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر وەک هەوار و شوێنی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بەکاریان هێناوە. سەرچاوەکانی ئاو و دیمەنە سروشتییەکانی دەوروبەر، چاوگ دەکەنە شوێنێکی گونجاو بۆ سەیرانی خێزانی، پیکنیک، پشوودان و وێنەگرتن.
باشە بیزانیت
باشترین کاتی سەردانکردن بەهار و سەرەتای هاوینە. ئەگەر دەتەوێت دەورووبەری شوێنەکە بگەڕێیت، پێڵاوی گونجاو لەبەر بکە. تکایە پاکی شوێنەکە بپارێزە و زبڵ فڕێ مەدە. ئەگەر ماوەیەکی زیاتر دەمێنیتەوە، خواردن و ئاو لەگەڵ خۆت بهێنە.





