1. گەڕان
  2. شوێنە نایابەکان
  3. دهۆک
شوێنی نایابقەزا

دێرەلووک

ئامێدی، دهۆک
جۆری شوێن
قەزا
باشترین وەرز
بەهار – هاوین
ئاستی سەلامەتی
مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
میوان
هەموو میوانان
ڕێگا
ڕێگای قیرڕێگای قیڕتاوکراو
ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێلی ئاسایی

دەربارە

ناحیەی دێرەلووک یەکێکە لە ناوچە هەرە دیار، ستراتیژی و گەشتیارییەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، کە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاویی دڵگیر لەسەر ڕێگای نێوان ئامێدی و شیلادیزێ و بە درێژایی لێواری ڕووباری زێی گەورە هەڵکەوتووە. ئەم دەڤەرە بە سروشتی چیایی، زنجیرە چیا بەرزەکان، دارستانە چڕەکان، و دۆڵە قوڵ و سەرنجڕاکێشەکانی ناسراوە، هەمیشە وەک یەکێک لە ناوچە هەرە فێنک و دڵگیرەکانی هاوینەهەوار لە هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت. دیارترین خاڵی گەشتیاری و ناسنامەی سرۆشتیی دێرەلووک بریتییە لە دۆڵی شێرانە (گەلی شێرانە)، کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەکە و بە ئاوی زلال و ساردی سەهۆڵین، بەردە مەزنەکان، سروشتە ناوازەکەی ناوبانگی دەرکردووە. ئەم دۆڵە لەگەڵ بوونی کانیاوە سروشتییەکان و باخە بەپیتەکانی ناوچەکە، ژینگەیەکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت لە گەرمای هاوین ڕزگاریان بێت، بە مەبەستی مەلەوانی، کەمپکردن، پشوودان، و ڕێڕەوی پیادەڕۆیی (Trekking) لەنێو دۆڵ و شاخەکاندا ڕووی تێدەکەن.

باشە بیزانیت

ڕێگای گەیشتن بۆ دۆڵی شێرانە زۆر باریکە، بۆیە باشترە بە ئاگاداری لێخوڕیت و پێش ڕۆیشتن دۆخی ڕێگاکە بپشکنیت. تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.

ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە

لە کوێیە

هەموو شوێنە نایابەکان ببینە
ڕێکەوت، بەردەستبوون و پارەدان لە ئەپی Tripalدان.دێرەلووک