بەنداوی گۆمەسپان
- جۆری شوێن
- بەنداو
- باشترین وەرز
- بەهار – زستان
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
بەنداوی گۆمەسپان بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان، کە دەکەوێتە سەر ڕووباری بەستۆرە لە دۆڵی گۆمەسپان و بە دووریی نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر هەڵکەوتووە. ئەم بەنداوە بە سێیەمین بەنداوی گەورەی هەرێمی کوردستان و گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر دادەنرێت. بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی 2013 دانرا و پڕۆژەکە لە ساڵی 2024 کۆتایی پێ هات. بەنداوەکە بە شێوازێکی ئەندازیاریی پێشکەوتوو دروست کراوە، بەرزییەکەی دەگاتە 85 مەتر و توانایەکی گەورەی هەیە بۆ کۆکردنەوە و گلدانەوەی ئاوی باران کە دەگاتە 115 ملیۆن مەتر چوارگۆشە (لەکاتێکدا توانای تەرخانکردن و دابەشکردنی ئاوەکەی نزیکەی 97 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە). ئامانجی سەرەکی لە دروستکردنی ئەم بەنداوە بریتییە لە دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ئاودانی نزیکەی 4000 هێکتار زەویی کشتوکاڵی، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی، و بەهێزکردنی ئاسایشی ئاوی ناوچەکە. هاوکات، پڕۆژەکە وێستگەیەکی بچووکی بەرهەمهێنانی کارەبای ئاوی بە توانای 2.4 مێگاوات لەخۆ دەگرێت. لە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، بەنداوی گۆمەسپان لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بە فەرمی کرایەوە و لە هەمان بۆنەدا بەردی بناغەی ڕێگای گۆمەسپان - سەماقولیش داندرا. جێگەی باسە ئەم پڕۆژەیە جگە لە گرنگییە ئابووری و کشتوکاڵییەکەی، وەک ناوەندێکی گەشتیاریی دڵگیر و شوێنێکی گرنگ بۆ گەشەپێدانی سامانی ماسیگری لە دەوروبەری هەولێر سەیر دەکرێت.
باشە بیزانیت
دەوروبەری بەنداوی گۆمەسپان و دەریاچەکەی ناوچەیەکی سروشتی و دڵگیرن کە بەهۆی دیمەنە چیاییە سەرنجڕاکێشەکانیانەوە گونجاون بۆ پیاسەکردن و چێژوەرگرتن لە دیمەنی دەریاچەکە. باشترە پێش سەردانیکردن دۆخی ڕێگاوبانەکان بپشکنیت، لەپێناو سەلامەتیت لە ناوچە هەستیار و قەدەغەکراوەکانی خودی بەنداوەکە بێمۆڵەت دوور بکەویتەوە، هەروەها لە وەرزی بارانبارین و بەهاردا وریا بە لە کاتی نزیکبوونەوە لە قەراغ ئاوەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و خلیسکانی زەوییەکە. . تکایە پاک و خاوێنی شوێنەکە بپارێزن.
ڤیدیۆ لە شوێنەکەوە






