مێرگەسور
- جۆری شوێن
- گوند
- باشترین وەرز
- بەهار – پاییز
- ئاستی سەلامەتی
- مەترسیی کەم — بە گشتی سەلامەتە
- میوان
- هەموو میوانان
- ڕێگا
- ڕێگای خۆڵ و قیرتاو کراو
- ئۆتۆمبێل
- ئۆتۆمبێلی ئاسایی
دەربارە
قەزای مێرگەسۆر لە دوورترین بەشی باکووری پارێزگای هەولێر و نزیک سێگۆشەی سنووری عێراق، ئێران و تورکیا هەڵکەوتووە. قەزاکە لە پێنج ناحیەی بارزان، گۆڕەتوو، بڵێ، پیران و شێروان مەزن پێک دێت و نزیکەی ٦٧ گوند لەخۆ دەگرێت. ناوچەکە سروشتێکی زبر و شاخاوی هەیە و چیاکانی شیرین، پیران، قەڵەندەر و برادۆست لە ناسراوترین چیاکانی ناوچەکەن. زابی گەورە، ئاڤاشین و بەڵەندەش لە گرنگترین ڕووبار و لقە ئاوییەکانی قەزاکەن. هاوینی مێرگەسۆر گەرم و تا ڕادەیەک وشکە، بەڵام زستانی زۆر ساردە و باران و بەفری زۆر دەبارێت، بە تایبەتی لە ناوچە بەرز و شاخاوییەکاندا. بەهار و پاییز بە هەوای مامناوەند و سروشتی ڕەنگاوڕەنگ ناسراون. سەیرانگای ڕێزان، ناوچە سروشتییەکانی بارزان و ئەشکەوتی مێژوویی شانەدەر لە دامێنی چیای برادۆست، لە گرنگترین شوێنەکانی سەردان لەم قەزایەن. چیا، ڕووبار، دارستان و گوندەکانی مێرگەسۆر، ناوچەکە دەکەنە شوێنێکی گونجاو بۆ سەیران، شاخەوانی، وێنەگرتن و گەڕان بە ناو سروشتدا.
باشە بیزانیت
پێش گەشت بۆ مێرگەسۆر، بە تایبەتی لە زستاندا، دۆخی کەشوهەوا و ڕێگا شاخاوییەکان بپشکنن؛ چونکە باران، بەفر و تەم دەتوانن هاتوچۆ قورس بکەن. بۆ پیاسە و شاخەوانی پێڵاوی گونجاو بپۆشن، لە ڕێگا دیاریکراوەکان لامەدەدەن و بە تەنیا مەچنە ناوچە دوورەکان. لە شەودا ئاژەڵی کێوی لە دارستان و ناوچە شاخاوییەکاندا دەبینرێن؛ بۆیە لە شوێنی پارێزراودا بمێننەوە، خواردن لە دەرەوە بەجێ مەهێڵن و هەوڵی نزیکبوونەوە یان خواردندانی ئاژەڵەکان مەدەن. ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە سەرەکییەکان لەگەڵ خۆتان ببەن و پاشماوە بەجێ مەهێڵن.





